بەغداد - INA
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەی ئەو بابەتانەی بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە بوونی چارەسەرێك كە ڕەنگە ببێتە هۆی ژەهراویبوون و مردن لەنێو منداڵاندا رونكردنەوەیەكی راگەیاند.
وتەبێژی وەزارەت سەیف بەدر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە هەبوونی چارەسەرێك كە لەوانەیە ببێتە هۆی ژەهراویبوون و مردن لە نێوان منداڵاندا، ئێمە دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم چارەسەرە و ماددەكانی تر كە مادەی ژەهراوی تێدایە تۆمارنەكراون و لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند ناكرێت و بریاری لەسەر نادرێت چ لە دامودەزگا حكومییەكان و چ لە دامودەزگا مەدەنییەكان و بۆ هاوردەكردنی ناو وڵات پەسەند ناكرێت.
ئەوەشی وت: وەزارەتی پێشتر كتابەكانی لەسەر ئەم چارەسەرە و ئەوانی تر بڵاوكردۆتەوە، و ڕونیشیكردەوە: كە هەر بەرهەمێكی دەرمانسازی كاریگەری خراپی تەندروستی هەبێت بەشی كاروباری تەكنیكی وەزارەت بەدواداچوونی بۆ دەكات و دەیگەڕێنێتە لای لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومی و ناحكومی و سەندیكای دەرمانسازان بە ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی، و تەئكید لەپەیوەندییە بەردەوامەكانی وەزارەتی تەندروستی و بەدواداچوونی ئەو جۆرە پێشكەوتنانە دەكەین لەگەڵ دەزگاو ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكان لەناوەوە و دەرەوەی عێراق.