بەغداد - INA
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق عەلی عەلاق ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە بوونی پلاتفۆڕمی پاراستنی كەرتی بانكی كردەوە و ئاماژەی بە سووربوونی بانكی ناوەندی بۆ جێگیركردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار كرد.
عەلاق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پلاتفۆڕمی ئەلكترۆنی نوێ بۆ دووركەوتنەوە لە هەر جۆرە سزایەك لەسەر ئەو لایەنانەی كە گواستنەوە ئەنجام دەدەن چ بانكەكان و چ ئەوانی تر، كەرتی بانك و بانكی ناوەندی و بانكەكان دەپارێزێت لە كەوتنە ناو هەر فۆرمێكی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی دارایی دەرەكی و ئەمەش خزمەتی هەموو لایەنەكان دەكات.
عەلاق لەسەر نرخی ئاڵوگۆری دۆلار ڕوونی كردەوە: كە بەرپرسیارێتی بانكی ناوەندی داخستنی جیاوازی ڕێژەی ئاڵوگۆرە و هەنگاوەكانیشمان جددی و توندە و پشتیوانییەكی گەورە لە هەموو لایەكەوە وەردەگرین بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە،و ئەوەشی وت: گفتوگۆكانمان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی زۆر بەسوود بوو و لەسەر ئەو پرۆگرامانە ڕێككەوتین كە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خزمەت دەكەن بۆ گەیشتن بەم ئامانجەكە.