كەشوهەوای عێراق .. بەرزبوونەوەی نوێ‌ لە پلەی گەرما

ناوخۆ
  • 15-02-2023, 10:45
  • +A -A

    بەغداد  - INA 
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە، رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و  پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێ‌ لە پلەی گەرما دەكات.
    بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ، پێنج شەممە، لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێك ئاسایی دەبێت، لە كاتێكدا پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی ناوەراست كەمێك دادەبەزێت، بەڵام لە ناوچەی باكور هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت، لە كاتێكدا كە لە ناوچەی باشوری وڵات كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.
    هەر لە بەیاننامەیەكەدا هاتووە: كەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەی ناوەراست ئاسایی دەبێت، هاوكات لەگەڵ بوونی پەڵە هەورێك لە ناوچەكانی باكوور و باشوور ئاسایی دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێت لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كەشوهەوای رۆژی شەممە لە ناوچەی ناوەرسات روون دەبێت بەرەو هەوری پچڕ پچڕ دەگۆڕێت، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك هەور و هەندێك جار هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچەی باشوریش كەش و هەوا بە چەند هەورێك ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت لە بەشی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا لە بەشی باكووری وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.
    رونیشیكردەوە:  كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بە بوونی چەند پەڵە هەورێك ڕوون دەبێت و پلەی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا كەمێك بەرز دەبێتەوە.