سەرۆکی حكومه‌ت" پێگیربوونی حکومەت بەبنەماکانی مافی مرۆڤ و ئازادیەکان دووپات ده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 15-02-2023, 10:17
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەژمارەیەک سەرنووسەری ڕۆژنامە عێراقیەکان و رۆژنامەنووسان کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەنجوومەنی وەزیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" سودانی گۆێ لەپێشنیار و راو بۆچوون و تێبینیەکانی ئامادەبووانی گرت سەبارەت بە گرنگترین بابەت و ڕکمانی و کێشەکان لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی وئابووری و سیاسی.
    سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژە بەوەدا کەحکومەت ودەزگاکانی جێبەجێکار کاردەکەن بەپێی کارەلەپێشینەکان و دیدگایەکی یەکگرتوو دەربارەی ئەو پرس وبابەتانەی کەپێویستیان بەچارەسەریە و هیوا وئاواتی هەموو هاووڵاتیانە.
    وتی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کەپرسێکی پێشینەیە وپێویستی بەپشتگیری جەماوەری و چاودێریکردنی ڕاگەیاندن هەیە کەڕۆشنبیری پەراویزخستنی گەندەڵکاران و نەفرین لێکردن، لەگەڵ ڕێکارە یاسایەکانی توند بڵاوبکەتەوە.
     سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێگیربوونی حکومەت بەبنەماکانی مافی مرۆڤ و ئازادیەکان دووپاتکردەوە، لەوانە ئازادی رادەربڕین و مافی بەدەستهێنانی زانیاریەکان، بەپێی وەسفەکانی دەستوور و جارنامەکانی لەبەرچاوگیراو لەم بوارەدا.
    لەکۆتایی دا سودانی روونیکردەوە کەسیاسەتی دەرگای واڵا بەردەوامە، وهەموو کەرتەکانی کاری حکومەت وخزمەتگوزاری کراوەیە بۆ هەموو پێشنیارێکی ئەرێنی وبنیاتنەر و هەر شتێک ببێتە هۆی باشترکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی کەپێشکێش بەگەلەکەمان دەکرێن، و دەبێتە هۆکاری خۆشگوزەرانی وسەقامگیری وگەشەسەندنی بەردەوام.