بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەگەڵ سەرۆک وئەندامانی لیژنەی دەستپاکی لەئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، راگهیاند" لەکۆبوونەوەکەد گفتوگۆ کرا لەسەر میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونی گەندەڵی و چۆنیەتی پێشخستنیان بۆ رووبەرووبوونەوەی پرسی گەندەڵی، ئەویش بەڕێگای زیاتر ئەکتیڤکردنی دەزگا چاودێریەکانی جۆراجۆر، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ڕژد کار بکەن بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و راونانی تێوەگڵانی بەتاوانی گەندەڵی بەهەردوو لایەنەکەی دارایی و کارگێری و گەراندنەوەی پارە دزراوەکان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەپێویستی بوونی هەمانگی هاوبەش لەنێوان دەسەڵاتی جێبەجێکار وتەشریعی کردەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی کەحکومەت بایەخی پێدەدات، و بەیەکێک لەکارەلەپێشینەکانی بەرنامەی ویزاری داناوە.
سودانی ئاماژە بەوەدا کەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێویستی بەئیرادەیەکی جددی ساسی هەیە کەهاوتەریپ بێت لەگەڵ ڕۆڵی کاریگەری ئەنجوومەنی نوێنەران لەبواری چاودێری و لێپرسینەوە.