بەغداد- INA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌فته‌م دانیشتنی ئاسایی خۆیی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئەنجامدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌فته‌م دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد، وتێدا دواپێشهاته گشتییه‌كانی ووڵات له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه تاوتووێكران وچه‌ندین بڕیار سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه وه‌رگیران.
به‌ڕێز سودانی ئاگاداری رێكاره‌كانی وه‌زیره‌كان بوو سه‌باره‌ت به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌واقیعدا، له‌به‌ر رۆشنایی راسپارده‌كانی پێشوویی به‌رێزیان، وجه‌ختی كرده‌وه كه‌یه‌كێك له‌پیوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زیره‌كان به‌پێی ئه‌و رێكارانه ده‌بێت كه‌له‌هه‌مبه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌وه‌زاره‌ت ئه‌نجامی داوه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كان هه‌موو راسپێدران بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری راسته‌قینه بگه‌ره‌نه‌به‌ر له‌پێناو نه‌هێشتنی كاره رۆتینه‌كان و ئاسانكردنی كار و رێكاره‌كان له‌پێش هاووڵاتیان و كه‌رتی تایبه‌ت.
به‌ڕێزیان داوایی كرد لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه‌كه‌مترخه‌م بوونه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی گۆرانكاریه‌كانی نرخی دۆلار و سه‌رپێچیكردنی رێنمایه ده‌رچووه‌كان.
له‌چوار چێوه‌ی راسپارده‌كاندا به‌ڕێز سودانی جه‌ختی له‌په‌له‌كردن كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی پێشوویی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌له‌دانشتنی 17ی كانوونی دووه‌می رابردوو وه‌رگیراون، سه‌باره‌ت به‌كاركردن به‌خاڵه‌كانی فرۆشتن به‌رێگای كارتی ئه‌لیكترۆنی (POS) وكه‌ده‌بێت له1ی مانگی حوزه‌یرانی 2023 كار پێ بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران ته‌كیدی له‌سه‌ر پێویستی خێراكردن له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرده‌وه كه‌له28ی ته‌شرینی دووه‌می رابردوو ده‌رچووه، وتایبه‌ت به‌گۆرینی جۆری زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان بۆ نیشه‌جێ. هه‌روه‌ها هه‌نگاوناو به‌ره‌و چاودێریكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی تایبه‌ت به‌تاپۆكردنی زه‌وی ئیزدیه‌كان له‌پارێزگای نه‌یناوا.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر تاوتووێكردنی بابه‌ته‌كانی ناو كارنه‌مه‌ی دانیشتنه‌كه، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند له‌وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان و فه‌رمانگه‌ی پێشخستن و رێكخستنی پیشه‌ساز په‌سه‌ندی كرد، به‌پشت به‌ستن به‌یاسایی پاراستنی به‌رهه‌مه عێراقییه‌كان ( 11ی ساڵی 2010ی هه‌مواركراو) به‌م شێوه‌یه:
1ـ سه‌پاندنی رسوماتی گومركی زیاتر به‌رێژه‌ی 65% له‌یه‌كه‌ی پێوه‌ری به‌رهه‌م ( بۆیاغی ئیبۆكسیات و بۆیاغی حه‌دیسه) كه‌بۆ عێراق له‌هه‌موو وڵاتێكی به‌رهه‌مێنه‌ر هاورده ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌بێ كه‌مكردنه‌وه، هه‌روه‌ها چاودێریكردنی بازاری ناوخۆیی له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رسموماتی گومركی زیاتر.
2ـ سه‌پاندنی رسوماتی گومركی زیاتر به‌رێژه‌ی 65% له‌یه‌كه‌ی پیوه‌ر به‌رهه‌م ( شامپۆی شوشتنی جل وبه‌رگی ره‌نگاوره‌نگ و ره‌ش و تۆخ) كه‌له‌ووڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ر بۆ عێراق هاورده ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌بێ كه‌مركردنه‌وه و چاودێریكردنی بازاری ناوخۆیی بۆ ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رسوماتی گومركی زیاتر.
3ـ سه‌پاندنی رسوماتی گومركی زیاتر به‌رێژه‌ی 65% له‌یه‌كه‌ی پیوه‌ر به‌رهه‌م ( موعه‌ته‌ر جه‌و وجل وبه‌رگ و مادده‌كانی تر/ موعه‌ته‌ر شل و جه‌لی) كه‌له‌ووڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ر به‌شێوه‌ی (جه‌لی) و (شل) بۆ عێراق هاورده ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌بێ كه‌مركردنه‌وه و چاودێریكردنی بازاری ناوخۆیی بۆ ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رسوماتی گومركی زیاتر.
4ـ سه‌پاندنی رسوماتی گومركی زیاتر به‌رێژه‌ی 65% له‌یه‌كه‌ی پیوه‌ر به‌رهه‌م (جه‌لی زه‌وی وكاشیه‌كان وپاكه‌ره‌وه‌ی گشتی و زاهی پاكردنه‌وه‌ی قاپه‌كان ) كه‌له‌ووڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ر بۆ عێراق هاورده ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌بێ كه‌مركردنه‌وه و چاودێریكردنی بازاری ناوخۆیی بۆ ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رسوماتی گومركی زیاتر.
5ـ درێژكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی رسمی گومركی زیاتر به‌رێژه‌ی (100%) كه‌به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (280ی ساڵی 2016) له‌یه‌كه‌ی پیوه‌ری به‌رهه‌م (جگاره) كه‌له‌ووڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ر بۆ عێراق هاورده ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌بێ كه‌مركردنه‌وه و چاودێریكردنی بازاره ناوخۆییه‌كان له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رسوماتی گومركی زیاتر.
6ـ سه‌پاندنی رسوماتی گومركی زیاتر به‌رێژه‌ی (100%) له‌یه‌كه‌ی پیوه‌ر به‌رهه‌م (كارتۆن یان ساده به‌شێوه‌ی قۆتی یان ته‌به‌قه یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر ) ، كه‌له‌ووڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ر بۆ عێراق هاورده ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌بێ كه‌مركردنه‌وه و چاودێریكردنی بازاره ناوخۆییه‌كان له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رسوماتی گومركی زیاتر.
7ـ سه‌پاندنی رسوماتی گومركی زیاتر به‌رێژه‌ی (200%) له‌یه‌كه‌ی پیوه‌ر به‌رهه‌م ( مه‌شرۆباتی كحۆلی ) كه‌له‌ووڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ر بۆ عێراق هاورده ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌بێ كه‌مركردنه‌وه و چاودێریكردنی بازاره ناوخۆییه‌كان له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رسوماتی گومركی زیاتر.
8ـ سه‌پاندنی رسوماتی گومركی زیاتر به‌رێژه‌ی (20%) له‌یه‌كه‌ی پیوه‌ر به‌رهه‌م ( به‌رهه‌می بۆریه پلاستیكه‌كان و كه‌ل وپه‌له‌كانی تر PPR&PPRC) كه‌له‌ووڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ر بۆ عێراق هاورده ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌بێ كه‌مركردنه‌وه و چاودێریكردنی بازاره ناوخۆییه‌كان له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رسوماتی گومركی زیاتر.
9ـ وه‌زاره‌تی دارایی / ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان، رسوماتی گومركی زیاتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان/ فه‌رمانگه‌ی پێشخستن و رێكخستنی پیشه‌سازی به‌شێوه‌یه‌كی وه‌رزی ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هاورده‌كراوه‌كانی عێراق له‌به‌رهه‌مه‌كانی ناوبرا و به‌های رسومانی گومركی زیاتر كه‌له‌سه‌ر هاورده‌كراوه‌كانی به‌رهه‌می بیانی ده‌سه‌پێندرێت و به‌هایی هاورده و ووڵاتی هاورده‌كرا و لایه‌نی هاورده‌كراو لێی.
10ـ وه‌زاره‌تی پێشه‌سازی و كانزاكان چاودێری ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌كات:
أـ رێژه‌ی زیاده‌كراو له‌هاورده‌كراوه‌كان وبه‌راوردكردنی به‌سێ ساڵی رابردوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا زیاده ناره‌وا هه‌یه.
ب ـ دیاركردنی توانای كۆمپانیه‌كان كه‌سكاڵایان كردووه له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستیه‌كانی بازار به‌شێوه‌یه‌كی كه‌رێگری بكه‌ن له‌هه‌ڵاوسان.
ج ـ دیاركردنی گرنگی پاراستنی پێویست سه‌باره‌ت به‌ئابووری نیشتیمانی.
11ـ لایه‌نه چاودێریه‌كان وردبینی بۆ ده‌رئه‌نجانی سه‌پاندنی پاراستنی گومركی زیاتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه هاورده‌كراوه ده‌كه‌ن.
12 ـ ئه‌م بڕیاره له‌دوای (120) رۆژ له‌رێكه‌وتی ده‌رچوونی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌رله‌م چوارچێوه‌یه‌یدا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپاره‌ده‌كانی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند له‌وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان ( فه‌رمانگه‌ی پێشخستنی و ریكخستنی پیشه‌سازی) په‌سه‌ندی كرد، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌كانی (14) یاسایی پاراستنی به‌رهه‌مه عێراقییه‌كان (11ی ساڵی 2010) هه‌مواركراو به‌م شێوه‌یه:
1ـ درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (232ی ساڵی 2018) كه‌سه‌پاندنی رسوماتی گومركی زیاتر به‌رێژه‌ی (15%) له‌به‌هایی یه‌كه‌ی پیوه‌ری به‌رهه‌م له‌خۆ ده‌گرێت ( بۆریه ئاسنه‌كان) كه‌له‌ووڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر بۆ عێراق هاورده ده‌كرێن، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌بێ كه‌مركردنه‌وه و چاودێریكردنی بازاره ناوخۆییه‌كان له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رسوماتی گومركی زیاتر.
2ـ وه‌زاره‌تی دارایی / ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان جێبه‌جێكردنی رسوماتی گومركی زیاتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ناوبراو و ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان/ فه‌رمانگه‌ی پێشخستن و رێكخستنی پیشه‌ساز به‌شێوه‌یه‌كی وه‌رزی سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی هاورده‌كراو بۆ عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مانه وبه‌های رسوماتی گومركی زیاتر كه‌له‌سه‌ر به‌رهه‌می بیانی ده‌سه‌پێندرێت.
3ـ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان چاودێری ئه‌مانه ده‌كات:
أ ـ رێژه‌ی زیاده‌ی له‌هاورده‌كراوه‌كان به‌راورد له‌گه‌ڵ سێ ساڵی رابردوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا زیاده‌ی ناره‌وا هه‌یه.
ب ـ دیاركردنی توانای كۆمپانیه‌كان كه‌سكاڵایان كردووه له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستیه‌كانی بازار به‌شێوه‌یه‌كی كه‌رێگری بكه‌ن له‌هه‌ڵاوسان.
ج ـ دیاركردنی گرنگی پاراستنی پێویست سه‌باره‌ت به‌ئابووری نیشتیمانی.
4ـ لایه‌نه چاودێریه‌كان وردبینی بۆ ده‌رئه‌نجانی سه‌پاندنی پاراستنی گومركی زیاتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه هاورده‌كراوه ده‌كه‌ن.
5ـ ئه‌م بڕیاره له‌دوای (120) رۆژ له‌رێكه‌وتی ده‌رچوونی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بۆ جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌یارمه‌تیدانی هاووڵاتیانی عێراقی له‌توركیا سوریا كه‌ده‌یانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه بۆ ووڵات، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌شتی به‌په‌له‌ی به‌ڕی بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه عێراقیانه‌ی ئاره‌زووی گه‌رانه‌وه‌ی ووڵاتیان هه‌یه له‌سوریا ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها له‌توركیا به‌رێگای ئاسمانی و زه‌مینه‌وه بگێرته‌وه و وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌ران خه‌رجییه‌كانی گواستنه‌وه و پێشكێش كردنی پاڵپشتی و خۆراك له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به‌رێگای پاسه‌كان ده‌یانگواسته‌وه.
له‌چوار چێوه‌ی هاوكاریه به‌رده‌وامیه‌كانی عێراق بۆ سوریا وتوركیا و یارمه‌تیدانیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌دا بكه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره:
1ـ وه‌زاره‌تی نه‌وت (60000) تۆن له‌به‌رهه‌می روونی به‌رزی سوته‌مه‌نی له‌به‌رهه‌مه‌كانی كپریت له‌ناوچه‌ی مه‌ختاف پێشكێش به‌سوریا ده‌كات و خه‌رجیه‌كانی ئه‌م بڕه سوته‌مه‌نیه له‌دوایی ئاماده‌كردنی له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و دارایی دا له‌چوار چێوه‌ی شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا هه‌ژمار ده‌كرێن.
2ـ وه‌زاره‌تی نه‌وت (30000) تۆن له‌به‌رهه‌می روونی به‌رزی سوته‌مه‌نی له‌به‌رهه‌مه‌كانی كپریت له‌ناوچه‌ی مه‌ختاف پێشكێش به‌سوریا ده‌كات و خه‌رجیه‌كانی ئه‌م بڕه سوته‌مه‌نیه له‌دوایی ئاماده‌كردنی له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و دارایی دا له‌چوار چێوه‌ی شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا هه‌ژمار ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه تاوتووێكرد و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه دان:
یه‌كه‌م/ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (23050 ی ساڵی 2023)ی تایبه‌ت به‌تاپۆكردنی پارچه زه‌ویه نیشته‌جێیه‌كان بۆ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی عێراق بۆ تۆپی پێی و ده‌سته‌ی كارگێری میلاك و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی، بۆ ئه‌وه‌ی تاپۆكردن به‌ده‌ر بێت له‌شوێنی له‌دایكبوونی و په‌یماننامه‌ی كه‌سایه‌تی.
دووه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ره‌شكردنه‌وه‌ی ( ڕسته‌ی: تاپه‌سه‌ندكردنی زه‌وابته‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان) له‌ناو بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (213 ی ساڵی 2018) بۆ ئه‌وه‌ی تێكستی بڕیار به‌م شێوه‌یه بێت:
ـ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر راگرتنی گرێبه‌سته‌كانی موساته‌حاتی زه‌ویه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ماوه‌ی داگیركاری داعشی تیرۆرستی له‌پارێزگاكانی ( ئه‌نبار و نه‌یناوا و سه‌ڵاحه‌ددین) و ناوچه‌كانی پارێزگه‌كانی به‌غدا و بابل و دیالا و كه‌ركووك. وچاوه‌رێ راگه‌یاندنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌گرێبه‌ست له‌سه‌ر كراوه ده‌كرێت و ماوه‌ی چاوه‌روانكردنیش له‌گه‌ڵ ماوه‌ی راگرتنی ده‌بێت.
سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له‌رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زه‌یتی زیه‌توون و زه‌یته‌كانی خواردن بۆ ساڵی 2015 و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
1ـ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێز (فوئاد محه‌مه‌د حوسێن به‌گی) بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و واژۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی رێكه‌وتنی لێخۆشبوو‌ن له‌هه‌ڵگرانی پاسه‌پۆرتی دیبلۆماسی یان تایبه‌ت یان خزمه‌تگوزاری له‌ڤیزه‌ی هاتنه ژووره له‌نێوان كۆماری عێراق و حكومه‌تی رووسیایی فیدراڵ، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی 80/ی شه‌شه‌م له‌ده‌ستوور.
2ـ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی راسپارده و ده‌سه‌ڵاتی پێویست به‌ناوی كۆماری عێراقه‌وه بۆ به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌پێی رێساكانی پێویست ئاماده ده‌كات و بۆ سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران واژۆ بكات.