بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمدشیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانی دا بەسەرجەم وەزارەتەکان بە کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکردنی ڕێکارەکان بەرامبەربەهاووڵاتیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران للەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران محمدشیاع سودانی سەرۆکایەتی دانیشتنی حەوتەمی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد کە تیایدا باس لە پێشهاتەکانی وڵات کرا و سەرۆک وەزیران بەدوداچونی کرد بۆ ڕێکارەکانی وەزیرەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کەپێشتر فەرمانی پێدابوو، جەختیشی لە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی وەزیرەکان کردەوە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی .
هەروەها وتی سودانی وەزارەت و فەرمانگەکانی ئاڕاستەکرد بەوەرگرتنی ڕێکاری ڕاستەقینه و ئاسانکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان وپابەندبوون بە بڕیارەکانی جێگیرکردنی نرخی دۆلار ولێپێچینەوە لەوانەی کەمتەرخەمن؟لەمبوارەدا.
هەروەها سودانی جەختی کردەوەسەر پەلەیی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دانیشتنی 17 لە مانگی کانونی دووەمی پێشوو دەبارەی کارکردن بە خاڵەکانی فڕۆشتن بەکارتی ئەلکتڕۆنی ، کە قەولە 1 ی مانگی حوزەیرانی 2023 جێبەجێبکرێت ، جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کە پێویستە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕۆژی 28 ی تشرینی پێشوو جێبەجێبکرێن کە پەیوەستەبە گۆڕینی ڕەگەزی زەوی کشتوکاڵی بۆ زەوی نیشتەجێ وجگەلەوەش بەدوداچونکردن بۆ بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە خاوەندارکردنی زەوی بۆ ئێزدیەکان لە پارێزگای نەینەوا.