هه‌ولێرـ INA
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه,نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خۆى و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى زيانلێكه‌وتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌شى ئه‌م مانگه، به سه‌ردانێك گه‌يشته توركيا و له فڕۆكه‌خانه‌ى گازى ئانته‌پ له‌لايه‌ن پارێزگارى بورسا ـ ڕێكخه‌رى پارێزگاى گازى ئا‌نته‌په‌وه پێشوازى لێكرا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دواى به‌سه‌ركرنه‌وه‌ى بنكه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و دۆخى له‌ناكاوى توركى (ئافاد) له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، ئاماژه‌ى به مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد و گوتى: “زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزان پارێزگار و جێگری پارێزگار بۆ ئەو ڕوونكردنەوە و وردەكارییەی كە دایان. حەز دەكەم بە به‌ڕێزيان و هەموو گەلی توركیا ڕابگەیەنم كە ئامادەبوون و هاتنمان، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخه‌مى و هاوسۆزی و وەفادارییە بۆ گەلی توركیا و خەڵكی لێقەوماو. بە ناوی جەنابی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە هەموو ئەو خێزانانە دەكەین كە ئازیزانیان لە دەست داوە و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.”
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه “ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەویە لە هەموو ئەو دۆخە سەخت و ناخۆشانەدا كه بەسەر ئێمەدا هاتوون، هەموو كات توركیامان بینیوە هاوكار و پاڵپشتی ئێمە بووە و لە دۆخی زۆر ناخۆش هەموو كات میللەت و دەوڵەتی توركیا لەگەڵ ئێمە وەستاون و هاوكاریی ئێمەیان كردووە. بەهۆی ئەو كارەساتەوه كە لێرە ڕوویداوە، ئێستا لە هەر ماڵێكی كوردستانی عێراق پرسەیە و لە زۆر شوێن ڕێوره‌سمى خۆشی و شایی و ئاهەنگ وەستاون بۆ دەربڕینی هاوسۆزی بۆ گەلی توركیا.”
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا “بەگوێرەی تواناكانمان لە هەرێمی كوردستان هەوڵمان دا ئەوەی كە لە دەستمان بێت ئەنجامی بدەین و بەردەوامیش دەبین. جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت بكەم كە ئەوەی لە دەستیان هاتووە لە هاوكاری و بەهاناوەهاتن، ئەنجامیان داوە. دەمەوێت سوپاسییەكی تایبەتی دەزگای خێرخوازيی بارزانی و كاك مووسا ئەحمەد بكەم كە ئەویش لێرە لەگەڵمان ئامادەیە.”
له كۆتاييى لێدوانه‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گوتى: “بەو ئیمكانیاتە كەمەی كە هەمانە، ویستمان وەفاداری و هاوسۆزیی خۆمان بۆ گەلی توركیا دەرببڕین و پەنا بە خوا و دڵنیام كە ئەم دۆخە ناخۆشە تێدەپەڕێت. هەروەها دڵنیام كە حكوومەتی توركیا و بەڕێز سەرۆك كۆماری توركیا بە جددی لەسەر پرسی ئاوەدانكردنەوە دەوەستن. توركیا وڵاتێكی گەورەیە و بێگومان ئەم قەیرانەش بە سەربەرزی تێدەپەڕێنێت. جارێكی دیكە سەرەخۆشیمان قبووڵ بكەن و خوا هاریكار بێت.”
پاشان سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كه‌مپى لێقه‌وماوانى له شارۆچكه‌ى نوورداغى سه‌ر به پارێزگاى گازى ئانته‌پ به‌سه‌ركرده‌وه كه يه‌كێك له‌و شوێنانه‌يه زۆرترين زيانى به‌ركه‌وتووه و له‌لايه‌ن هه‌ردوو پارێزگارى مێردين و شرناخه‌وه پێشوازى لێكرا. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارێزگار كه وه‌ك ڕێكخه‌رى كاروبارى ناوچه‌كه كار ده‌كه‌ن، دوايين دۆخى ناوچه‌كه و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و هاوكاريكردنى لێقه‌ومانيان تاوتوێ كرد.
هه‌ر له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دواى ئه‌وه له شارۆچكه‌ى ئيسلاحييه، شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ بنكه‌ى ناوه‌ندى قه‌يرانه‌كان كۆبووه‌وه. پاشان تيمى فرياگوزاريى هه‌رێمى كوردستانى له‌وێ به‌سه‌ركرده‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى كاره‌ساته‌كه‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوون و يارمه‌تيدانى قوربانييان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وێ.
له‌وێش له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گوتى: “ئەمڕۆ هاتین بۆ گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشیمان بۆ گەل و حكوومەتی توركیا. ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە، نەخۆشيی ئێوە نەخۆشی ئێمەیە. ئەو ڕۆژانەی كە ئێمە پێویستیمان بە هاوكاری بوو، هەردەم حكوومەتی توركیا و گەلی توركیا دەرگایان بۆ ئێمە كراوە بووە، هەموو كات هاوكارییان كردووین. بۆ پیشاندانی وەفاداری و هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان ئەمڕۆ هاتووینەتە ئێرە. پەیامی سەرەخۆشيی سەرۆك بارزانی بۆ ئەو خێزانانەی كە ئازیزانیان لە دەست داوە و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. دڵنیاین كە توركیا ئەم كارەساتە گەورەیە تێدەپەڕێنێت، لەژێر سه‌ركردايه‌تييه‌كى دانا و حكوومەتێكی بەهێز، پەنا بەخوا ئەم كارەساتەش تێدەپەڕێت.”
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: “دەمەوێ هەر بەم بۆنەیەوە و بە هاتنم بۆ كەمپی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە لێرە هەماهەنگی دەكات بۆ ئەو هاوكارییانەی لە هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانە دەكرێن، سوپاسی دەزگای خێرخوازيی بارزانی و كاك مووسا ئەحمەد دەكەم. سوپاسی دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی شارستانی، كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، مانگی سووری عێراقی. ئەمڕۆ هاتووم پێیان بڵێم كە سەری ئێمەتان بەرز كردووە و دەستخۆشییەكی گەرم لە هەموویان دەكەین و پەنا بەخوا ئەوەی كە لە تواناماندا بێت بۆ ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی ئەم كارەساتە بوونەتەوە، درێخی ناكەین. خوا هاریكار بێت و هەر سەركەوتوو بن.”