بەدواداچوون – ا ه ع دوای بەشداری نەكردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ، هونەرمەند زیاد رەحبانی دەگەرێتەی بۆ فیستیڤاڵی بەیتە دین لە چوارچێوەی ئاهەنگێكدا لەگەڵ كۆمەڵێكی گەورە لە هونەرمەندان لە نێویاندا كارلا برۆنی هاوسەری نیكۆلا ساركوزی سەرۆكی پێشووی فەرەنسا. بریاریشە فیستیڤاڵەكە 12ی تەموزی داهاتوو لە كۆشكی شا بەشیر شەهابی لە شارۆچكەی بەیتە دین لە باشوری خۆرهەڵاتی بەیروت بەرێوەبچێت و تا 11ی ئاب بەردەوامبێت. بریاریشە رەحبانی لە رۆژانی 12 و 13ی تەمووز بە بەشداری موزیك ژەنانی لوبنان و سوریا و ئەرمینیا و هۆڵەندا ئاهەنگێك سازبكات.