هەولێرـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری فوجەیرە , لەگەڵ حاکمی میرنشینی فوجەیرە شێخ حەمەد بن محەمەد ئەلشەرقی کۆبووەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەینرداوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاند: لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا.