دەسپێشخەریەکەی سودانی گەیشتە بابل بۆ دابینکردنی 4 هەزار تەختەی دانیشتن بۆ قوتابیان

ناوخۆ
  • 14-02-2023, 16:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران خلیل عەتوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەسپێشخەریەکەی سودانی بۆ دابینکردنی تەختی دانیشتن بۆ قوتابخانەکانی بابل جێبەجێدەکرێت.
    عەتوانی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە ئەمڕۆ دەستکرا بە دانانی 4 هەزار تەختی دانیشتن بۆ قوتابخانەکانی بابل.
    ڕوونیشی کردەوەکە پڕۆسەی دابەشکردن ناوەندی شاری حللەو قەزاکانی محاویل و موسەییەب و کوتی و هاشمیە و حەمزە دەگرێتەوە.
    وتیشی کە قوتابخانەکانی پەروەردەی بابل پێویستیان بە 8 هەزارتەختەهەیە ، ئاماژەشی بەوەدا کە ژمارەی تەختەکانی کە تاکوئێستا دابەشکراون گەیشتوونەتە 50 هەزار تەختەی دوانەیی کە قوتابخانەکانی دیوانیەو موسەنناو میسان و واسیت و کەربەلاو نەجەف وبابل و بەغدای گرتۆتەوە.
    عەتوانی ڕوونیشی کردەوەکە ئەم پڕۆسەیە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بەڕێوەدەچێت کەلە توێی بەرنامەحکومیەکەدایە بۆ پاڵپشتکردنی پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوبۆیان.