بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوە لە سەر ئاسانکاری بۆ گەشتیاران.
بەیاننامەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمارکە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند، سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عمادمحمد عبدالڕزاق الاسدی و لەگەڵیدا باسیان لە کاروئەرکی فڕۆکەخانەکانی عێڕاق کرد، سەرۆک کۆمار وجەختی کردەوەلە پابەندبوون بە پێوەرەنێودەوڵەتیەکان وئاسانکردنی ڕێکارەکانی گەشتکردن بۆ گەشتیاران کەلەگەڵ پلەوپێگەی عێڕاقدا بگونجێت.
لەلایەن خۆیەوە ئەسەدی پلانەکانی داهاتووی کاری فڕۆکەوانی خستەڕوو بۆ پەڕەپێدانی بەشێوەیەک کە خزمەتگوزاریەکان بەشێوازێکی نایاب پێشکەش بکرێن.