بەغداد/ INA
بانکی ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕانماییەکانی کڕینی دۆلاری بۆ گەشتیاران خستەڕوو.
بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند نرخی فڕۆشی دۆلار بە گەشتیار 1320 دینارەو بەبڕی 7000 دۆلارە، وتیشی پێویستە گەشتیارەکە هەڵگری ڤیزاو پاسپۆرت بێت.
بەیاننامەکە وتی پێویستە کە گەشتیار زوو ئامادەبێت بۆ تەواوکردنی پێداویستیەکان.