به‌غداـ INA
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یاند كه‌عێراق هه‌وڵ ده‌دات بۆ میوانداریكردنی كۆنگره‌ی به‌غدادی سێیه‌م بۆ هاریكاری و هاوبه‌شی.
وه‌زاره‌ت له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، راگه‌یاند" وه‌زیری ده‌ره‌وه فوئاد حوسێن به‌شداربووه له‌دیالۆگێك له‌گه‌ڵ باڵیۆز جێمس جێفری سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، باڵیۆزی پێشووتر له‌عێراق كه‌له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ویلسۆن له‌واشنتۆن رێكخراوه.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م دیالۆكه باسی په‌یوه‌ندی عێراق – ئه‌مریكا و ئاسۆكان بۆ پشتگیریكردنی هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كردووه، وئاماژه به‌هاوبه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان كراوه كه‌هه‌ردوولا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و خواستی هه‌ر یه‌ك له‌وانه خرایه روو بۆ پته‌وكردنی هاوبه‌ندیه ئابووریه هاوكاریه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات له‌به‌ر رۆشنایی رێكه‌وتنی چوار چێوه‌ی ستراتیژی.
راگه‌یندراوه‌كه ئه‌وه‌ی تووه" وه‌زیری ده‌ره‌وه رۆڵی عێراق له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی را وبۆچوونه‌كان و په‌یوه‌ندی هاوكاری عێراقی له‌گه‌ڵ میسر و ئوردن له‌چوارچێوه‌ی میكانیزمی سێ گۆشه‌یی و هاوكاری پته‌و له‌گه‌ڵ سعودیه ووڵاتانی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو شیكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه‌عێراق هه‌وڵ ده‌دات بۆ میوانداریكردنی كۆنگره‌ی به‌غدادی سێیه‌م بۆ هاریكاری وهاوبه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر دروستكردنی پردی هاریكاری و زیاتر به‌هێزكردنی دیاڵۆگی هه‌رێمایه‌تی كه‌به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شكان زیاتر به‌رپا بكات.