به‌غداـ INA
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف دووپاتیكرده‌وه كه‌له‌ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سوریا هیچ كه‌سێك له‌ره‌وه‌ندی عێراق له‌م ووڵاته گیانی له‌ده‌ست نه‌دا.
سه‌حاف له‌راگه‌یندراوێكد كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه وتی: باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌دیمه‌شق چاودێری ره‌وشی ره‌وه‌ندی عێراقی له‌سوریا ده‌كات بۆ پشتراستبوونه‌وه له‌سه‌لامه‌تیان له‌دوای بومه‌له‌زره وێرانكه‌ره‌كه‌ی كه‌سوریا وتوركیای گرته‌وه. هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه‌سه‌ره‌رایی پشتراستكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌نه‌بوونی هیچ بریندار وگیان له‌ده‌ستدانێكی عێراقی له‌سوریا، به‌ڵام باڵیۆزخانه‌ی عێراق به‌رده‌وامه له‌په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ خێزانه عێراقییه‌كان كه‌له‌و ناوچانه‌ی به‌به‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌وتوونه نیشته‌جێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی پشت‌راست بكاته‌وه كه‌هه‌موو سه‌لامه‌تن و پێداویستییه‌كان بۆیان جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها راگه‌یاند" به‌رێكه‌ری كاره‌كانی عیراق له‌سوریا چاوی كه‌وتووه به‌ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی سوری كه‌سوپاس وپێزانی خۆیان ئاراسته‌ی گه‌ل و حكومه‌تی عێراق كردووه بۆ ناردنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كارمه‌نده‌كانی باڵیۆزخانه راسپارده‌كراون له‌گه‌ڵ ده‌روازه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكاریه‌كان به‌درێژایی بیست چوار كات ژمێر.