وتەبێژی حكومەت: كۆمەڵێك بڕیار و پاكێج دەردەچن بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕدا

سیاسی
  • 13-02-2023, 21:31
  • +A -A

    بەغدا - INA_محەمەد تاڵبی
    بەسم عەوادی وتەبێژی حكومەت بوونی بڕیاری نوێی دووپاتكردەوە كە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕدا دەردەچن، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە داڕشتنی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 بەم نزیكانە تەواو دەبێت.
    عەوادی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 تەواو و ئامادەیە، بەڵام پرسی هەڵاوسانی نرخی دۆلار بووە هۆی دواكەوتنی پەسەندكردنی و ئاماژەی بەوەشكرد گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕ لە خزمەت ئەو هاووڵاتیانی عێراقدایە.
     ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی دیكەی كرد بۆ پێكهێنانی پێكهاتەی بودجە و گەڕاندنەوەی ژمارەكان لەسەر بنەمای نرخی ئاڵوگۆڕی هاوچەرخ لە ماوەی دیاریكراودا.
    ئاماژەی بەوەدا : دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی تەواو دەبێت لە جێگیركردنی ئامارە نوێیەكانی نرخ، بودجە ئامادە دەبێت و جارێكی دیكە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، دواتریش دەنێردرێتە پەرلەمان، جەختیشیكردەوە : بودجە بۆ ساڵی ئێستا بۆ یەكەم جار بەكاردەهێنرێت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت،چ خزمەتگوزاری بێت یان كەرتی تایبەت و هەموو ئەو شتانەی كە بەرنامەی وەزاری بەڵێنیدا بیكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمەڵێك پاكێج و بڕیاری نوێ هەیە كە لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندییەوە لەڕێگەی بەدواداچوونەوە دەردەچن، بەمەبەستی بەدیهێنانی هاوسەنگی لەبازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە ناوخۆی عێراقدا.