سەرۆك وەزیران بانگهێشتنامەیەكی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێگەیشت

سیاسی
  • 13-02-2023, 20:24
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەكی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ساڵی 2023 لە هۆڵەندا پێگەیشت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن مارك ڕوتا سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا پێگەیشت، تیایدا باسیان لە هاوكارییە دوو قۆڵییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە ئاست و بوارە جیاوازەكاندا و پێداچوونەوەی بە پەیوەندییە گشتییەكانی نێوان عێراق و هۆڵەندا و هەموو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا كرد، ئاماژەی بەوەشكرد : رۆتا بانگهێشتنامەكەی پێشكەش بە سەرۆك وەزیران كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ساڵی 2023 كە هۆڵەندا لە مانگی ئازاری داهاتوو میوانداری دەكات.
    لە میانی بانگەوازەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە بەپێی بەیاننامەكە ئاواتی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی هاوكارییە هاوبەشەكان و بانگهێشتكردنی كۆمپانیا هۆڵەندییەكان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و بەشداریكردن لە پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابووری.
    ناوبراو بەهای زۆری بە بەشداری هۆڵەندا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و پێشكەشكردنی پاڵپشتی و مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەكان دەربڕی و ویستی عێراق بۆ درێژكردنەوەی پردەكانی هاریكاری دوو قۆڵی لە ڕووی ئابوورییەوە، هەروەها سوودمەندبوون لە شارەزایی هۆڵەندا لە بوارەكانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و كێشە ژینگەییەكان دووپاتكردەوە و هەروەها لە كەرتی خوێندنی یەكەم و خوێندنی باڵادا.
    سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا خواستی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری ئابووری دەربڕی، ڕۆڵی عێراقی لە دابینكردنی هاوكاری مرۆیی و فریاگوزاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی ئەم دواییەی سوریا و توركیا ستایشی كرد.
    ناوبراو بەخێرهاتنی وڵاتەكەی بۆ ئەو پلانە گەورە و چاكسازییە ئابوورییانەی كە حكومەتی عێراق لە پەرەپێدانی كەرتی تایبەتدا بەدوادا دەچێت، هاوكات ستایشی هەوڵەكانی عێراقی كرد بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەكە و گەشەپێدانی بەردەوام.