بەغدا و هەولێر لەڕێگەی لیژنەیەك ڕێككەوتن لەسەر ستانداردكردنی ڕێكارەگومرگییەكان

ناوخۆ
  • 13-02-2023, 18:56
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان عومەر وائیلی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ تاوتوێكردنی بڕگەكانی بەرنامەی وەزاری پەیوەست بە دەروازە سنوورییەكان.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە بەپێی بەرنامەی وەزاری كۆبوونەوەیەك لە بارەگای دەستەی دەروازە سنوورییەكان ئەنجامدرا، كە نوێنەرانی حكومەتی فیدراڵی بە سەرۆكایەتیی بەرپرسی حكومەتی فیدراڵی لەخۆگرتبوو لە دەستەی بەندەرەكان، بەڕێوەبەری پۆلیسی گومرگی و بەڕێوەبەری بەشی كاروباری یاسایی و گومرگی لە دەستەی گشتی گومرگی،جگە لە نوێنەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە جوتیار عادل ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێم و سامی جەلال ڕاوێژكاری وەزیری ناوخۆی هەرێم و عەبدولقادر عەبدوڵڵا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگی هەرێم.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كۆبوونەوەكە بە چەند بڕگەیەك كە تایبەتە بە كاری دەروازە سنوورییەكان كۆتایی هات، وەك لەم میحوەرانەی خوارەوە ئاماژەی پێكراوە
    1- شاندی هەرێم داوای وەرگرتنی ڕەزامەندی حكومەتی فیدراڵی كرد، لەسەر ناساندنی فەرمی ژمارەیەك دەروازە سنورییەكانی هەرێم.
    2- ڕێككەوتن لەسەر داخستنی سەرجەم دەروازە و دەروازە نافەرمییەكان كرا، لە ڕێگەی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش كە ئەركی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەكان و دەروازەكانە بەدرێژایی كەرتی سنووری نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ.
    3- ڕێككەوتن لەسەر یەكخستنی باج و بەها و ڕێكارە گومرگییەكان، لە ڕێگەی لیژنەیەكی هاوبەشەوە كە لە ماوەی مانگێكدا كارەكانی تەواو دەكات.
    4- جەخت لەسەر جێبەجێكردنی دەرئەنجام و ڕاسپاردەكانی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە 62ی ساڵی 2023 كرایەوە كە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنەوەی بڕیارنامەی 13ی ساڵی 2019ی ئەنجومەنی وەزیران.
    5- ڕێككەوتن كرا لەسەر كردنەوەی كەناڵی ئەلیكترۆنی فەرمی بۆ پەیوەندیكردن لە ڕێگەی پۆست و نامەی ڕاستەوخۆ، لە نێوان كارەكانی گومرگی فیدراڵی و دەروازە سنورییەكانی هەرێم.