هەولێر ـ INA
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆمارى ملليى چين به سه‌رۆكايه‌تيى ژوو ڕووى، یاریدەدەری وەزیر لە فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى کۆمیتەی ناوەنديی پارتى كۆمۆنيستى چین كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاند، لە ديدارێكدا كه باڵيۆزى چين له به‌غدا و به‌رپرسان له كونسولخانه‌ى گشتيى چين له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى چين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌مى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌وه دا كه به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى چين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خوازيارى بره‌ودان به هاريكاريى نێوانيانن، به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى و كولتووريدا. هه‌ر له‌م باره‌يه‌وه باس له كار و چالاكييه‌كانى كۆمپانيا چينييه‌كان له عێراق كرا.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدرالى له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى و بره‌ودانى زياتر به بوارى ئابوورى. هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى دووپاتكرده‌وه بۆ سوودمه‌ندبوون له‌و پرۆژانه‌ى چين له عێراق ئه‌نجاميان ده‌دات.