نەوت دەستپێكردنی هەڵكەناندنی دوو بیری نوێ لە كێڵگەكانی فەكە و غەراف ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 13-02-2023, 17:26
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی نەوت دەستپێكردنی هەڵكەناندنی دوو بیری نەوتی نوێی لە كێڵگە نەوتییەكانی فەكە و غەراف ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ستافی تەكنیكی و ئەندازیاری كۆمپانیای هەڵكەناندنی عێراقی دەستیان كرد بە هەڵكەندنی بیرە نەوتی FQCS-88 بە بەكارهێنانی ئامێری هەڵكەندنی IDC 55 كە توانای هێزی ئەسپی 2000 ئەسپ بوو، لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەڵكەندنی 22 بیرە نەوتی بۆ كۆمپانیای چینی سینۆك لە كێڵگەی نەوتی فەكە لە پارێزگای میسان و قووڵایی بۆ داڕێژراوی بیرەكە 3150 مەتر دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها ستافی كۆمپانیاكە دەستیانكرد بە هەڵكەندنی بیرە نەوتەكەی C-153 بە بەكارهێنانی ئامێری هەڵكەندنی IDC 58 كە توانای ئەسپی 2000 ئەسپە، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەیەك بۆ هەڵكەندنی28 بیری نەوت لە كێڵگەی نەوتی غەراف لە پارێزگای زیقار بۆ كۆمپانیای پێترۆناس لە مالیزیا.