هەولێرـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی, لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکد کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان هەردوولادا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە