سەحاف: سبەی دوو فڕۆكەی كەرەستەی فریاگوزاری ڕەوانەی غازی عەنتاب دەكرێن

ناوخۆ
  • 13-02-2023, 16:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: سبەی دوو فڕۆكەی پڕ لە كەرەستەی فریاگوزاری ڕەوانەی غازی عەنتاب دەكرێن.
    سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : سبەی دوو فڕۆكەی فریاگوزاری دەگەنە غازی عەنتاب، هەروەها پێكهاتە و ڕەوەندی عێراقی چۆڵدەكرێت بۆ ئەوانەی ئارەزووی دەكەن.
    سەحاف داوای كردووە پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵخانەی غازی عەنتاب بكرێت، لەڕێگەی ئەو ژمارانەی كە لە ماڵپەڕی فەرمی كونسوڵخانەی عێراقدا تەرخانكراون.