بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی " سەرۆکوەزیران، جێبەجێکردنی یاسای پێدانی هاوکاری بە قوتابیانی ئەو خێزانە هەژارانەی ڕاگەیاند کە پارێزگاری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاند"
ئەمڕۆ دووشەممە" محەمەد شیاع سودانی "سەرۆک وەزیران ، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پەروەردە وفێرکردن لەئەنجوومەنی نوێنەران سازکرد.
"سودانی " ئاگاداری پێشنیارەکانی لیژنەکە بوو سەبارەت پێشخستنی کەرتی پەروەردە وفێرکردن بەشێوەیەکی گشتی.
هەروەک لەکۆبوونەوەکەدا کێشەکانی ئەم کەرتە لەبواری ژێرخانی ئابووری لەدابیکردنی باڵاخانە و کەلوپەل بۆ قوتابخانەکان ، لەگەڵ هەموارکردنەوەی هەندێ لەڕێنمایەکانی تایبەت بەپێدانی زەوی و چاپکردنی پەرتووک و پێشنیاری پەسەندکردنی یاسایی پاراستنی مامۆستایان تاوتووێکرد.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە "کە ئەندامانی لیژنەکە هەوڵەکانی حکومەتی بۆ پشتگیریکردنی بابەتی پاراستنی کۆمەڵایەتی و هاندانی خێزانە هەژارەکان بۆ ئەوەی بخوێنن ودابینکردنی پێداویستی خوێندن بەرز نرخاند، هەروەک بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بەدامەزراندنی وانەبێژان کەژمارەیان زیاترە لە300 هەزار کەس بەگرنگ زانی.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەبایەخدانی حکومەت بەکەرتی پەروەردە کردەوە کەلەبەر کۆمەڵێک کێشەکان دەناڵێت، وئاماژە بەوەدا کەحکومەت بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەکەی لەبواری باشترکردنی رەوشی پەروەردە وفێرکردن وژێرخانی و پێشخستنی بەرنامەی خوێندن.
لەبەرامبەردا "سودانی " رایگەیاند " کەپارێزگاکانی عێراق پێویستیان بە8 هەزار قوتابخانە هەیە،کە چەند ساڵی کات پێویستە، بەڵام بودجەکەی ،لە ڕێگای سندووقی عێراق بۆ گەشەسەندن و بەبەشداری کەرتی تایبەتی پێویستە .
سوودانی ئەوەشی خستە روو " حکومەت سورە لەسەر رووبەربوونەوەی هەژاری ، بەڕێگای جێبەجێکردنی یاسایی پێدانی دەرماڵە بەخێزانە هەژارەکان، ئەوانەی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرتەوە، جەختشی کردەوە کە بەهەماهەنگی وهاوکاری پتەو لەنێوان دەسەڵاتی جێبەجێکار و یاسادانان هەیە بۆ ئەوەی کێشەکانی ئێستای بواری پەروەردە چارەسەر بکرێن.