له‌به‌رده‌م سەرۆکی هەرێم سه‌رۆكى نوێی داواكارى گشتى سوێندى ياسايى خوارد ‏

سیاسی
  • 13-02-2023, 15:57
  • +A -A

    هەولێر / INA
    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ له‌به‌رده‌م " نێچيرڤان بارزانى " سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى ‏كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، به‌پێى فه‌رمانێكى هه‌رێمى،دادوه‌ر "كاوه‌ فه‌تحى مه‌عسووم " وه‌ك ‏سه‌رۆكى داواكارى گشتى سوێندى ياسايى خوارد.‏
    لەراگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ئاماژەی بەوەکردوە " کە له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا لەبەردەم "نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێم و بەئامادەبوونی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و وه‌زيرى دادى ‏حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، دادوه‌ر "كاوه‌ فه‌تحى مه‌عسووم " وه‌ك ‏سه‌رۆكى داواكارى گشتى سوێندى ياسايى خوارد.‏
     لە کۆتایی راگەیندراوەکەدا هاتووە " دوای بەرێوەچوونی مەراسیمی سوێند خواردنکە" نێچيرڤان بارزانى " پيرۆزبايى ‏له‌ سەرۆکی نوێ داواکاری گشتی كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.‏