راگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای سەلاحەدین راگەیاند

ئەمنی
  • 13-02-2023, 15:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
     شانەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە " لەئەنجامی بەدواداچوون بۆ پاشماوەی تیرۆریستان، هێزێک لە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سەلاحەدین توانیان دوو تیرۆریستی بەپێی یاسای ژمارە (1/4) تیرۆر، دەستگیر بکەن . 
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگاکەدا ئەنجامدراوە .