کەرکوک / INA
ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێراگەیاندین" کە فڕۆکەیەکی سەربازی عێراقی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوکەوە بەرەو فڕۆکەخانەی حەلەب بەرێکەوت ، کە پڕ بوو لە کەرەستەی فریاگوزاری بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکە زیانیان بەرکەوتووە.
پەیامنێرەکە ئەوەشی خستەروو " کە ئەم لەهاوکارییە لە ژێر ڕێنمایی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، و بە پاڵپشتی وەزارەتی بەرگری و پارێزگای کەرکوکە.