سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر گرنگی خێراکردن لە پەسەندکردنی بودجە دەکاتەوە

سیاسی
  • 13-02-2023, 14:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆکی کۆمار ، جەختی لە گرنگی خێراکردنی پەسەندکردنی بودجە کردەوە.
    سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویوتی ڕایگەیاندووە" کە ئەمرۆ "لەتیف جەمال ڕەشید""سەرۆکی کۆمار، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە وەفدی هاوپەیمانی هیوا نیشتمانی کرد. 
     سەرۆک کۆمار جەختی لە "پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، و وەبەرهێنانی بە ئاراستەی باشترکردنی واقیعی وڵات لە کەرتە جیاجیاکاندا کردەوە ، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و باشترکردنی بارودۆخی ژیان ، بە "ڕۆڵی سەرەکی ئەنجومەنی نوێنەران لە یاسادانان و دەرکردنی یاساکان و چاودێریکردن و باشترکردنی ئەدای کارکردن.
     جەختیشیکردەوە "لە گرنگی خێراکردن بۆ پەسەندکردنی بودجەی گشتی بەمەبەستی دەستپێکردنی پلانی گەشەپێدان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و بەردەوامبوون لە چاکسازیی ئابووری، و گرنگیدان بە پڕۆژەکان ، بەتایبەتی تەندروستی و نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی تایبەت لەڕێگای یاسای پێویست و ئاسانکارییە پێویستەکان.
      لای خۆیەوە وەفدی هاوپەیمانی هیوای نیشتمانی ، ڕێنماییەکانی سەرۆک کۆمارییان بەرز نرخاند بە "پێویستی خێراکردنی دەرکردنی یاسا گرنگەکان، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە ئابووری وڵات و ژیان و پێداویستییەکانی هاووڵاتیانەوە.