بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایکرد، کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان ،ڕێوشوێنی پێشوەختەیان گرتووەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان.
لیوا "خالید مەحنا" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە"هەندێک کەس دەرفەت لە قەیرانەکان وەردەگرن ،بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخەکان و ئیستغلالکردنی هاووڵاتیان بۆ قازانجێکی نایاسایی دەقۆزنەوە.
راشیگەیاند "یەکێک لە ئەرکەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراوە و بەرەنگاربوونەوەی قۆرخکاری و دەستکاریکردنی نرخەکانە لە بازار ، بۆیە مەفرەزەکانی رووبەرووبونەوەت تاوانەکانی ئابووری لەم جۆرە کاتانەدا چالاکن بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی ئەوانەی تاوانبارن بەم جۆرە کارانە.