بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، هەموو ئەو فەرمانانەی ئاشکرا کرد کە جێبەجێ کراون لە ماوەی مانگێکدا لە دژی بەرپرسانی باڵا و ئەوانەی پلە باڵایان هەیە.
لەبەیاننامەیەکی بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکە، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە"دەسەڵاتی دادوەری 90 فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەی دەرکردووە بەهۆی پاشماوەی گەنەدەڵی لەو کەیسانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی لێکۆڵینەوە و فەرمانگەکانی دەستەمە لە بەغدا و پارێزگاکان بەدواداچوونیان بۆ کراوە.
بەیاننانەکە بە ئاماژەدان بە رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری، ڕوونیکردۆتەوە کە "لە نێو ئەو فەرمانانەی کە دەرچوونە لە دژی (79) بەرپرسی باڵا لە سەرەتای مانگی 1 تاوەکو 31/1/2023 پێکهاتووە، لە (19) فەرمانی دەستگیرکردن و (71) فەرمانی لێکۆڵینەوە .
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە " کە فەرمانەکان لەدژی (4) ئەندامی پەرلەمانی ئێستا، (5) پەرلەمانتاری پێشوو، دوو وەزیری پێشوو و وەزیرێکی پێشوو تر،ئەوە جگە لە دوو بریکاری ئێستای وەزارەتێک و دوو بریکاری پێشووی وەزارەت و بریکارێکی پێشووتری وەزارەتێک.
ئاشکراشیکردوە کە "لە نێو فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەکاندا (3) پارێزگاری ئێستا و (11) پارێزگاری پێشوو، و (3) پارێزگاری پێشوو تر و (7) ئەندامی پێشوی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەن .