بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ، نیازی لیژنەکەی بۆ هەموارکردنەوەی 16 ماددە لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران کرد،بۆ یەکخستنی هەردوو یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پارێزگاکان.
"جەواد یاساری " ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەن ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"ئەمڕۆ لیژنەکە لەگەڵ سەرجەم ئەندامەکانی کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان،جەختیشیکردەوە لە بوونی مەیلێک بۆ هەموارکردنەوەی ١٦ مادە لە یاساکە.
راشیگەیاند"واژۆی پەرلەمانتاران کۆکراوەتەوە ، بەمەبەستی تێکەڵکردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان لەگەڵ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.
ئاماژەی بەوەشکرد"لەلایەن هەندێک پەرلەمانتارەوە ڕەخنە و ناڕەزایەتی هەیە سەبارەت بە یەکگرتنەوەی ئەو دوو یاسایە، چونکە ئەوە پێشێلکارییەکی دەستوورییە.
روونیشیکردەوە "کە ڕێککەوتن هەیە لەسەر ئەوەی هەر پارێزگایە و یەک بازنەبێت ، و لە چوارچێوەی یاسای سانت لێگۆ ، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نییە سەبارەت بە ڕێژەکە، جا (1.7)بێت یان (1.9).