لە بەغدا 7 بازگەی تر هەڵگیران

ئەمنی
  • 13-02-2023, 14:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ دووشەممە،فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایانگەیاندووە"لە ژێر ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ و هەڵگرتنی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتییان ،فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، دەستیان کردووە بە لابردنی حەوت خاڵی پشکنین لە پایتەخت.
    روونیشیکردۆتەوە "هێزە ئەمنییەکان دەستیانکرد بە لابردنی دەروازەی چوونە ژوورەوەی "فەزل " و خاڵەکانی پشکنینی ناوچەکانی "مەیدان و پێشەنگای نەهزە و گەراجی نەهزە و کۆمەڵگای کۆلێژەکان و زانکۆ محلە 710 و یاریگای شەعب"هەروەک گواستنەوەیان بۆ ناوچە جێگیرکراوەکان،لە لای رەسافە.
     بەگوێرەی بەیاننامەکە ، ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا، بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی ڕێگا و کۆڵان و بازگەکان، بەپێی ئەو پلانانەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا داناوە.