دەستەی کەشناسی لە پێشبینی بارانبارین لە سبەی سێشەممەوە دەکات

ناوخۆ
  • 13-02-2023, 12:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی ، رەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوودا ڕاگەیاند، کە لە سبەینێوە پێشبینی بارانبارین دەکات.
     لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "کە بۆ سبەی سێ شەممە کەش وهەوای وڵات ،لە ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هاوکات کەش وهەوا لە ناوچەکانی باکور هاوسەنگ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک هەور لەئاسمان ، لە کاتێکدا کەش وهەوای ناوچەی باشوور ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بونی باران بەشێوەی سووک بۆ مامناوەند لە هەندێک شوێن و باشی لەگەڵدا دەبێت ، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی باشووری وڵات، چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە.
    هەروەک کەش و هەوا، بۆ ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەی ناوەڕاست ئاسمان نیمچە هەور و هەندێکجار بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک لە بەشەکانی ڕۆژئاوای، هاوکات کەش وهەوای ناوچەکانی باکور و باشوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی سووک و مامناوەند.
    هاوکات پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە بەشەکانی باکوور و ناوەڕاست ، لە بەشی باشووری وڵاتیش ،چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"کە کەش وهەوای وڵات بۆ رۆژی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو ، ئاسمان ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.
     لە خوارەوە دەستەی کەشناسی خشتەی پلەکانی گەرما بۆ سبەی سێشەممە و ڕۆژانی داهاتوو خستۆتەروو:-