بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە ، لەبەیاننامەیەکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی رایگەیاندوە" کە دەستەکە رێکار و میکانیزمی نوێ بۆ خەرجکردن شایستەی خانەنشینان دەگرێتەبەر ، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی کە لەلایەن سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانیەوە دەستیپێکردووە، بۆ خەرجکردنی شایستەداراییەکان، لە کارئاسانی بۆ خانەنەشینان لە کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی قوربانیانی تیرۆر و زیندانیانی سیاسی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشدا" ئەم رێکارە نوێیانە بۆ رێگرین لە گەنەدەڵی .
ڕوونیشیکردەوە کە دەستپێکردنی رایکارەکان لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ دەستپێدەکات .
دەستەکە داواشی لە "خانەنشینەکان کردووە پابەندبن بە رێکارە نوێییەکان.