بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" چەند ڕێنماییەکی بۆ پەیمانگای باڵا و کۆلێژی پۆلیس دەرکرد.
وەزارەتی ناوخۆ، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،سەردانێکی لەناکاوی بۆ پەیمانگای باڵای پەرەپێدانی ئەمنی و کارگێڕی و کۆلێژی پۆلیس ئەنجامدا ، کە تیایدا کورتە باسێکی لەبارەی پێشکەوتن و مەنهەجی ڕاهێنانی خولی پاڵاوتنی 28 ی لە پەیمانگای باڵا و خولی 69 ی لەکۆلێژی پۆلیس پێشکەشکردن. وەزیری ناوخۆ جەختی لە بەکارهێنانی ستاندارد و بناغەکانی ڕاهێنانی پیشەیی و بڕوانامە، بۆ بەهێزکردنی وەزارەتی ناوخۆ بە ئەفسەری شارەزا کە توانای ئەوەیان هەیە لە هەلومەرجی جۆراوجۆردا بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن.
هەروەک جەختیشیکردەوە "لە پێویستی دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ فێرخوازان و دڵنیابوون لە بەدواداچوون بۆ هەموو پێویستیەک کە پەیوەندی بە کاروبارەکانیانەوە هەبێت ، لە بوارەکانی خۆراک و خەوتن و بابەتە لۆجستییەکانی دیکەدا.