بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەستگیر کردنی یەکێک لە گەورەترین قاچاخچییەکانی دراوی لە دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئاژانسەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"لە درێژەی هەوڵەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ بەدواداچوونی تۆڕەکانی بەقاچاخ ناردنی دراو و زیانگەیاندن بە نرخ، هێزێکی ئاژانسەکە لە بەغدا کەسێکیان بەناو "ڕامی حەسەن ناسر" دەستگیرکرد،کە تۆمەتبارکرە بە بە قاچاخ ناردنە دەرەوەی دراو بۆ دەرەوەی عێراق.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە ،بەپێی فەرمانی دادوەر ئەنجامدراوە، دوای دەستگیر کردنیشی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵدا دەستپێکردووە.
هەر بەپێی راگەیندراوەکە " ئاژانسەکە بەردەوامبوونی خۆی لە بەدواداچوون و دادگاییکردنی هەرکەسێک لەهەر شوێنێک بێت ، دووپاتکردەوە کە زیان بە ئابووریی نیشتمانی بگەیەنێت