بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،نرخی دۆلار لەبازاری دراوی عێراقیدا سەقامگیری بەخۆیەوە بینی .
لەگۆرنکاری نرخ، ئەمرۆی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 147ھەزار دینار كڕینی پێوەکرا و نرخی فرۆشتنیش بە 146هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
پێشتر بانکی ناوەندی عێراقی ، بڕیاریدا کە دەستکاری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بکات، بەو پێیەش نرخی کڕینی هەر دۆلارێک لە وەزارەتی دارایی بە 1300 دینار جێگیرکرا، هەروەک نرخی فرۆشتنیشی بە بانکەکان بۆ هەر دۆڵارێک 1310 دینار دیاریکرا، ھاوکات نرخی فرۆشتنی بە هاوڵاتیانیش بە 1320 دینار بۆ ھەر دۆلارێک دیاریکرا.