بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد نەجاڕ" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وەبەرهێنان، دیارترین ئامانجەکانی سەردانەکەی وەفدی عێراقی بۆ واشنتۆن دەستنیشانکرد، هاوکات ئاماژەی بە گفتوگۆکانی چالاککردنی8 بابەتی ناچالاک لە ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات کرد.
"نەجاڕ"بۆ بەکەناڵی "عێراقیە نیوز"کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بڵاوی دەکاتەوە ، رایگەیاند "ئامانجی سەردانەکەمان بۆ واشنتۆن دانانی بناغەی نوێیە بۆ هاریکاری لەگەڵ ئەمەریکا.
ئاماژەی بەوەشدا " کە بەشێک لە خاڵی ستراتیژی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا چالاککردنی بەشی ئەمنی و هەواڵگری و سەربازییە.
راشیگەیاند"دۆخی عێراق گۆڕاوە و " محمد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵیداوە زۆربەی بەشەکانی ڕێککەوتنەکە کارابکات بۆ ئەوەی ببێتە خاڵی دەستپێکی نوێ بۆ هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " لە دوای هاتنە ناوەوەی داعش و ڕۆیشتنی تیرۆر لە عێراق، زۆربەی قسە و هاوکارییەکان لەبواری ئەمنی و سەربازییەوە، بەڵام ئێستا عێراق توانای بیرکردنەوەی بە شێوازێکی دیکەی هەیە دوای ئەوەی هەموو کێشەکانی تیرۆر کۆتایی هات، جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی سەقامگیری لە عێراقدا کردەوە، بەو پێیەی ئابوورییەکەی توانای گەشەکردنی هەیە نەک هەر لەبواری وزە، بەڵکو لقە ئابوورییە گەورە و زۆر گرنگەکان بنیات بنێت.
ئاماژەی بەوەشدا کە " وەفدە عێراقییەکە ، کار لەسەر چالاککردنی حەوت بڕگەی ناچالاکی ڕێککەوتنە ستراتیژییەکە دەکەن، لەنێویاندا دوو بڕگە بریتین لە بابەتی ئابووری و بابەتی پەروەردەیی.
هەروەک وتیشی "ڕێککەوتنەکە" بڕگەی ڕۆشنبیری و بازرگانیش لەخۆدەگرێت و هەر بڕگەیەک تیمێکی هەیە کە تاوتوێی دەکات.
روونیشیکردەوە کە بڕگەی ئابووری پەیوەندی زۆری بە لایەنی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکییەکانەوە هەیە.
تەئکیدیشی لەوە کردەوە " کە بابەتی بازرگانی پەیوەندی بە هێنانەکایەی تەکنەلۆژیای سەردەمەوە هەیە، بەو پێیەی ئەمریکا توانایەکی گەورەی هەیە لە بواری تەکنەلۆجیا لە ڕێگەی پیشەسازی فڕۆکە و بواری کشتوکاڵی و ئاسایشی خۆراک و هەموو ئەمانەش دەرفەتی ئابوورین بۆ پەرەپێدانی کۆمپانیاکانمان.
هەروەک راشیگەیاند" کە "ئەوەی ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەکەن ئەوەیە کە چۆن زەمینەیەک بدۆزینەوە بۆ هاتنە ناوەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ناو عێراق و هاوکاریکردنیان لەگەڵ کۆمپانیاکانمان، چ حکومی بێت یان تایبەت، و سوود لەو ئەزموون وەربگرین بۆ ئەوەی پەرەیان پێبدرێت.