بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لەگەڵ "ساڵح موتڵەگ" جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەوپێشچون و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەتیان تاوتوێکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمرۆ" محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە "ساڵح موتڵەگ" جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە "کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر سەرجەم پرس و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی وڵات و بەروپێچوون و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت و گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان کرد.