حکومەتی ناوەند مووچە بۆ قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆی نێو خێزانەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 12-02-2023, 21:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی "سناء موسەوی " ئاشکرای کرد کە مووچە بۆ قوتابیانی قۆناغی پێش زانکۆ وخوێندکارانی زانکۆ تەرخان کراوە بۆ ئەو خێزانانەی کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لە بودجەی ساڵی 2023.
    "موسەوی" لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"600 هەزار خێزان هەن ، کە لە بودجەی ئەمساڵدا دەخرێنە ژێر چاودێری کۆمەڵایەتییەوە، دوای ئەوەی بڕیاربوو تەنها 300 هەزار خێزان لە چوار چێوەی بودجەی ئەمساڵ لەخۆبگرێت .
    "موسەوی" راشیگەیاند "ئەو خوێندکارانەی ناویان لە داتابەیس تۆمار کردووە لەکاتی بەردەوامبوونیان لەخوێندن وەک بەخشینێکی مەرجدار مووچە وەردەگرن، ڕوونیشیکردەوە "کە تا ئێستا مووچەی قوتابیان و خوێندکاران دیاری نەکراوە، بەڵام پێشبینی ئەوە دەکەین، کە بۆ قۆناغی سەرەتایی 30 هەزار دینار و بۆ قۆناغی زانکۆش 70 هەزار دیناربێت ، ئەگەر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا.
    وتیشی"هاوکاریەک هەیە بۆ منداڵانی بێ باوک، کە لە داتابەیسەکەدا ناویان تۆمارکراوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی خراونەتە ناو داتابەیسەکەوە، کە مووچەکانیان لە مانگی داهاتوودا دەست پێدەکات، ئەمە جگە لەوەی ئەوژانەی هاوسەریان لەژیاندانەماوە و ئەو ژنانەی کە جیابوونەتەوە لە داتابەیسەکەدا هەن .