سەرۆک وەزیران :پرۆژەی ئەلیکترۆنی تۆڕێکە بەستراوەتەوە بە تەواوی ئابووری عێراقەوە

سیاسی
  • 12-02-2023, 20:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شياع سودانی"سەرۆک وەزیران، دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەی مۆڵەتی ئەلیکترۆنی پەیوەستە بە تەواوی ئابووری عێراقەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتوو ڕایگەیاندوە " ئەمڕۆ "سودانی " سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد ، کە تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی مۆڵەتی ئەلیکترۆنی و بەیەکەوە بەستنەوەی تۆڕەکان ، کە ئاسانکاری بۆ سەرکەوتن دەکات ، لەوانەش پشتگیری دارایی و لۆجستی.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە "سودانی" گرنگی ئەو پڕۆژەیەی روونکردەوە کە پەیوەستە بە ئابووری عێراق بە گشتی،هەروەک جەختیکردەوە "لە پێویستی بە لۆکاڵیکردن و پەیڕەوکردنی ڕێکارە دروستەکان، کە ڕێگری لە بەرتیل و داگیرکاری و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی دەکات، هەروەها تەئکیدی لەسەر پێویستی ئەم سیستەمە کردەوە کە هەڵمەتێکی راگەیاندنی بۆ بکرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەسەر بەکارهێنانی و ئەو سوودانەی کە دواتر بەدەستی دەهێنیت.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە "بکە بەڕێوەبردنی سیستمەکە لە ڕێگەی هێزی کاری ناوخۆییەوە ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئاسایش بۆ کارکردنی دەروازە سنوورییەکان و دەرکردنی بەیاننامەی ئەلیکترۆنی دابین دەکات، هەروەها ڕێکارە گومرگییەکان یەکدەخات،هەروەک پڕۆژەی دامەزراندنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی هەڵەی مرۆڤ بەدەردەخات و ڕێگری لە دەستکاریکردن و ساختەکاری دەکات، هەروەها سپیکردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە گومرگی و باج کەم دەکاتەوە ، ئەم پرۆسە پێشتر لە سێ دەروازەی سنووریدا تاقی کراوەتەوە، و تاقیکردنەوەکە لە ماوەی سێ مانگدا بۆ سەرجەم هۆکارەکانی هێنان تاقی کراوەتەوە . 
     بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە " ئەم سیستەمە کاردەکات بۆ گۆڕینی ڕێکارەکان بۆ تراکی ئەلیکترۆنی لەبری مامەڵەی کاغەز، هەروەها بەستنەوەی دەزگا حکومیەکان بەیەکەوە ، کە پاڵپشتی کاری گومرگی دەکەن، وەک وەزارەتەکانی بازرگانی و تەندروستی و گواستنەوە و کشتوکاڵ و پلاندانان و بانکی ناوەندی و باج ، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی و سەلامەتی داتاکان ئاڵوگۆڕ بکەن.