بەغداد / INA
ئەمڕۆ یەک شەممە "محەمەد شیاع سودانی" رایگەیاند " کەپێویستە پەلەبکرێت و بەخێرایی ١٧ پڕۆژە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆی لە بەغدا جێبەجێبکرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) گەیشتووە،ڕایگەیاندووە"بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و دانانی ڕێگاکانی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ " ئەمرۆ " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیەگشتیەکان و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەک لەو بەرپرسانەی کە پەیوەندییان بە بوارەکانی نیشتەجێبوون و ڕێگاوبانەوە هەیە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد.
ناوەرۆکی بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەداوە " کە "سودانی" گوێی لە پێشنیار و سەرەنجەکان گرت لەسەر میکانیزمی ڕاکێشانی وەبەرهێنەران، هەروەها بەشداریی کەرتی تایبەت لە دروستکردنی شارەنوێیەکان و دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون کە شایەنی هاوڵاتیانی عێراقی بێت ، هەر لە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ هەژاران و کەم داهاتەکان.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە" سودانی قۆناغەکانی کۆتایی میکانیزمی دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوونی بەسەر هاوڵاتیاندا دوای تەواوکردنی رێکارەکان تاوتوێکردوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە " لە چوارچێوەی ئەو بەرنامانەی کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاڕاستەی کردبوون ، سەبارەت بە ئەنجامدانی پڕۆژەکان بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدای پایتەخت و لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی کە لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووە خرایە روو ، هەروەک پێداچوونەوە بە پێشنیارەکانی پڕۆژەکە کرا کە بەشدارە لە چارەسەرکردنی قەرەباڵغی و جەنجاڵی لەناو بەغدا، کە خۆی لە 17 پڕۆژە دەبینێتەوە لە درووستکردنی پرد و تونێلەکاندا.
بەیاننامەکە روونیشی دەکاتەوە کە"سودانی" لەو بارەیەوە رێنمایی ئاڕاستە کردوون ، کە بەخێرایی ئەم پڕۆژانە جێبەجێبکرێن و لەوەشدا ئەولەویەت بە ناوچە قەرەباڵغەکانی هاتوچۆ بدرێت لە پردی "جادریە" و گۆڕەپانی "عەدەن" و ئەو ڕێگایانەی کە دەچنە سەر شاری "سەدر" و دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ بەغدا و گۆڕەپانی "نسور " و "قرتبە"و نزیک باڵاخانەی نوێی بانکی ناوەندی،جگە لە پێشنیاری کردنەوەی شەقامی نوێ و فراوانکردنی شەقامی فڕۆکەخانە و پردی "تابقتين" و ڕێگای "دۆرا-یوسفیە".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا "سودانی" گوێی لە وردەکاریی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ڕێگای بازنەیی چوارەم لە بەغدا گرت،هەروەها پێویستی دەستپێکردن و جێبەجێکردنی وەک یەکەم ئەولەویەت ڕاگەیاندن، بۆ ماوەی یەک مانگ.