حکومەت پێشنیارێک بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پاراستنی بەکاربەران دەکات

سیاسی
  • 12-02-2023, 18:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح " ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی،پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجومەنی پاراستنی بەکاربەراني کرد بۆ پاراستنی نرخ لە بازاڕەکاندا.
    "مەزهەر محەمەد ساڵح" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"یاسای پاراستنی بەکاربەر ژمارە 1ی ساڵی 2010 ئامانجەکانی دیاریکردووە بۆ زامنکردنی مافەسەرەتاییەکانی بەکاربەر و پاراستنی لە کارە نایاساییەکان،کە دەبێتە هۆی زیان نەگەیاندن بە بەکاربەر،و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بەکاربەر، و ڕێگری لە هەموو کردارێک بکەن کە یاساکانی هاوردەکردن یان بەرهەمهێنان پێشێل بکات،
    هەروەها بە بازاڕکردنی کاڵاکان، و کەمکردنەوەی سوودەکانیان.
    وتیشی"یاساکە پارێزگاری لە بەکاربەران دەکات و بنەمای دادپەروەری یەکسان پەسەندەکات ،لە نێوان پرۆسێسەر و بەکاربەرانی کاڵا و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتییان، هەروەک سنووردارکردنی ساختەکاری لە پیشەسازی و دەستکاریکردنی پاکەتەکان.
    ئاشکراشیکرد " کە کاتی پێکهێنانی ئەنجومەنی پاراستنی بەکاربەران هاتووە، بەپێی بڕگەکانی یاسای سەرەوە، هەروەها یەکێک لە ئەرکەکانی ئەنجومەنەکە دانانی سیاسەت و بەرنامەی کارکردنە بۆ پاراستن و ڕێکخستنی بەکاربەر و بەرزکردنەوەی مافەکانی.
    هەروەک لە یاساکەدا ئاستی هۆشیاری بەکاربەر و لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکان و بڕیاردان و ڕاسپاردەی گونجاو لەبارەیانەوە دیاریدەکات، ئەوە جگە لە دەرکردنی هۆشداری بۆ سەرپێچیکار، کە دەبێت پێشێلکارییەکە لە ماوەی (7) ڕۆژدا لە بەرواری ئاگادارکردنەوە یان تۆمارکردنی سکاڵاکە کۆتایی پێ بهێندرێت،لە تەواوبوون و بەردەوامبوونی پێشێلکارییەکە.
     ساڵح لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " ئەنجومەن پشت بە دەرکردنی هۆشداری لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەکانی پشکنین دەبەستێت، هەروەها دیراسەی ڕەشنووسی یاساکانی پەیوەست بە بەکاربردن و بەکاربەردەکات ، ئەوە جگە لە خستنەڕووی تێبینی لە بارەی ئەوانەوە، هەروەها ئەنجامدانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە، و دروستکردنی بنکەیەکی زانیاری پەیوەست بە بەکاربردن و پاراستنی بەکاربەران.