بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" زەیدان خەڵەف عوبێدی " نوێنەری سەرۆکوەزیران و ڕاوێژکاری بۆ کارووباری مافی مرۆڤ،ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەتی لە چوار مەلەفدا ئاشکرا کرد ، کە گیراونەتە بەر .
لە وتارێکدا کە لە ڕۆژی جیهانی ڕێگریکردن لە توندڕەوی و توندوتیژی و تیرۆر ، پێشکەشی کرد، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، عوبەید وتی "هەوڵەکان بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و گرتنەبەری کلتوری پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی ، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە سیاسەتەکانی دەوڵەتەوە.
وتیشی "سەرۆک وەزیران "محەمەد شیاع سودانی "هیوای ئەوە دەخوازێت ، کە کۆنفرانسەکە سەرکەوتوو بێت و ئامانجە خوازراوەکان بەدەستبهێنێت لەژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخەی جیهان پێیدا تێدەپەڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێشەنگ بووە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان لە پەسەندکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ بڕیارنامەی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پەیوەندی بە داڕشتنی ستراتیژی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەو پێیەی ئەم ستراتیژەی بۆ پڕۆژەی گرینگە لەسەر ئاستی هەموو کەرتەکانی دەوڵەت، کە نوێترینیان بریتییە لە پڕۆژەی عێراق بۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی، کە باشترین ڕێگایە بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی جیهان.