قاسم ئەعەرەجی ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر ئاشکرا دەکات

ئەمنی
  • 12-02-2023, 17:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"قاسم عەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئاشکرای کرد، کە کار لەسەر نووسینی ستراتیژی نیشتمانی عێراق دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و توندوتیژ کە دەبێتە هۆی تیرۆر.
     "قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە وتارێکیدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕێگریکردن لە توندڕەوی و توندوتیژی و تیرۆر، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند"عێراق بەپالپشتی مەرجعیەتی باڵای ئاینی،دامەزراوە دەستوورییەکان و خێڵە دڵسۆزەکانی وڵات و پاڵەوانەکانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و دەزگای دژە تیرۆر و ڕێکخراوە مەدەنیەکان، توانیان شکست بە تیرۆر بهێنن .
     ئاماژەی بەوەشدا"کە عێراق بووەتە چیرۆکی قوربانیدان و ڕزگارکردنی جیهان.
    وتیشی " بەهزردان بۆ خەڵکی زیانلێکەوتوو لە سوریای برا و تورکیای دۆستدا باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە گەلی عێراق کەسانی بەخشندەن.
     "ئەعەرەجی" ستایشی "ڕۆڵی لێژنەی باڵای نیشتیمانی کرد، کە کاردەکات بۆ نووسینەوەی ستراتیژی نیشتمانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ کە دەبێتە هۆی تیرۆر.