سەرۆک کۆمار: ڕاوێژ و هەماهەنگی بەردەوام لو نێوان بەغدا و هەولێر گرینگە

سیاسی
  • 12-02-2023, 17:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"لەتیف رەشید " سەڕۆک کۆماری عێراق، جەختی لەسەڕ گرنگی بەڕدەوامی ڕاوێژ و هەماهەنگی لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەڕێمی کوردستان کردەوه بۆ گەیشتن بەلێکتێگەیشتنی ڕاستەقینه، کەببێتە هۆی چارەسەڕی ڕیشەیی بۆ کێشە هەڵواسراوەکان.
    سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە"لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە وەفدی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی "ڕیبەر ئەحمەد "وەزیری ناوخۆی هەرێم و وەفدی یاوەریکرد .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە " لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا باسیان لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان و مەلەفی ئاوارەکان و پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان نێوخۆییەکانی کردووە، کە هێزەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە.
     بەپێی بەیاننامەکە سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی بەردەوامی ڕاوێژکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی ڕاستەقینە کە دەبێتە هۆی چارەسەری ڕیشەیی بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و بەرژەوەندی نیشتمانی وڵات،هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە "عێراقییەکان چاوەڕێی هەنگاوی گرنگن،لەوانە پەسەندکردنی بودجە و یاسای نەوت و گاز کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ژیان و بژێوی هاوڵاتیاندا هەیە.
     سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا "کە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم ئیرادە و خواستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان هەیە لەڕێگەی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆی نێوان هەردوولا. 
     لە بەرامبەردا "ڕێبەر ئەحمەد"جەختی لەوە کردەوە" کە پرۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئاماژەی بە "پەیوەندییە باشەکانی نێوان هەردوولا.
      " رێبەر ئەحمەد "هەڵوێست و هەوڵەکانی سەرۆکی کۆماری لە لێکگەیشتنی بۆچوونەکان، و ڕۆڵی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات بەرز نرخاند.