بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی دارایی دامەزراندنی 619 پلەی وەزیفی تری لە گرێبەستەکان،لە دام ودەزگاکانی دەوڵەت ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە " کە بەڕێوەبەری بەشی بودجە،لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی راستەوخۆی "تەیف سامی " وەزیری دارایی ڕێکاری دامەزراندنی 619 پلەی وەزیفی تری لە وەزارەتەکان و پارێزگاکان ودەزگا نەبەستراوەکان بە وەزارەت کە پێشتر گرێبەست بوون راگەیاند.
راگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە کە 619 پلەی دامەزراندنەکە بەم شێوەی خوارەوە دابەشکراوە:-
• وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان / 365
• دەستەی پیشەسازی سەربازی / 120
• وەزارەتی گواستنەوە / 134
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە ، بەپێی فەرمانی وەزارەتی دارایی ژمارە (75555)، لە 27ی کانوونی دووەمی 2022 ئەم دامەزراندنە جێگیردەبێت.