بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکان لە ناوچە بوومەلەرزەکانەوە ، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، کردنەوەی دووەم پەناگەی لە ئەنقەرە ڕاگەیاند.
باڵیۆزخانەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە"دووەم سەنتەری پاناگەی لە ئەنقەرە ،لە قوتابخانەی داهێنانی عێراقی کە دەکەوێتە 19ی ئایار، گەرەکی جەیلاک، ژمارە 5 "06290" کی چی ئۆرون کردەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە "ئەمە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی هاوڵاتیانی ئاوارەبوو لە ناوچەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکانەوە بووە.