ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت: دابینكردنی (5500) تەختە بۆ قوتابخانەكانی موسەننا

ناوخۆ
  • 12-02-2023, 17:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران خەلیل عەتوانی ڕایگەیاند قوتابخانەكانی پارێزگای موسەننا بە زیاتر لە (5500) تەختەی دووانەیان بۆ قوتابخانەكان ئامادەكرا بۆ دابینكردنی پێویستی ڕاستەقینەی ناو قوتابخانەكانیان.
    عەتونی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەپێناو جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی و لە ڕوانگەی پێویستی ڕاستەقینەی بەرێوەبەرایەتی پەروەردە لە پارێزگای موسەننا ئەمڕۆ دەستمان پێكرد بۆ دابینكردنی قوتابخانەكانی پارێزگاكە بە زیاتر لە (5,500) رحلەی دووانەی بۆ دابینكردنی پێویستی ڕاستەقینەی ئەوان لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەكەدا كەلەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە دەستیپێكرد بۆ دابینكردنی قوتابخانەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : قوتابخانە و قەزاكانی قایمقامیەت (سەماوە، ڕومەیسا، ئەلخزر، وەركا، سەلمان) دابینكراون، هەروەها ژمارەیەك قەزا و ناحیەی دیكەی قایمقامیەت ئامادەكراون، جەختیشی لەوە كردەوە كە ژمارەی رحلەكان كە بەم زووانە دەگەنە قوتابخانەكانی پارێزگاكە بۆ چارەسەركردنی ئەو كەمییەی ئێستا.
    ڕوونیشیكردەوە : كە پێویستی ڕاستەقینە بۆ خوێندن لە پارێزگای موسەننا زیاتر لە 15 هەزار رحلەی دووانە هەیە وئاماژەی بەوەشكرد : بەرنامەی حكومەت بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتگیری و پاڵپشتی پرۆسەی خوێندن و بەرزكردنەوەی دەكات و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە و بەدەستهێنانی ڕێگاكانی دڵنیابوون لە سەركەوتنەكانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجوومەنی ڕاوێژكاران لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پلان و بەرنامەیەكی ئامادەكردووە كە سەرجەم قوتابخانەكان دەگرێتەوە و بەپێی پێویستی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكان و لەژێر چاودێری و بەدواداچوون و ڕێنماییەكانی خودی سەرۆك وەزیران.