مەندەلاوی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی چین تاوتوێی كردنەوەی پڕۆژەی نوێ لەو وڵات دەكەن

سیاسی
  • 12-02-2023, 17:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی و تشو ڕوی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی چین بۆ كاروباری حزبی شیوعی لەبارەی كردنەوەی پڕۆژەی نوێ لەو وڵات كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ لەگەڵ تشو ڕوی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی چین بۆ كاروباری حزبی شیوعی كۆبووەتەوە، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی كۆماری گەلی چین لە عێراق تسو وی.و شاندی یاوەری .
    ئاماژەی بەوەشدا : لە میانی دیدارەكەدا باسیان لە ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كرد، هەروەها جەختكردنەوە لەسەر پتەوكردنی ئاسۆی هاوكاری و كردنەوەی پڕۆژەی نوێ لە بوارە جیاجیاكاندا، هەروەها پاڵپشتیكردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سەركەوتنی رێكەوتنی عێراقی و چینی، هەروەها بوژاندنەوەی كار و میكانیزمەكانی لیژنەی دۆستایەتی هاوبەشی پەرلەمانی و فراوانكردنی كارەكانی نێوان بەغدا و پەكین بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەل.