حەلبوسی جەخت لەسەر پێویستی گەڕانەوەی سوریا بۆ دەوروبەری عەرەبی خۆی دەكاتەوە

سیاسی
  • 12-02-2023, 17:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ڕۆژی یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان جەختی لەسەر پێویستی گەڕانەوەی سوریا بۆ دەوروبەری عەرەبی خۆی كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە :محەممەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ چاویكەوت بە عەبدولوەهاب عەبدولڕەزاق سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی میسر لە قاهیرە لە میانی سەردانەكەیدا بۆ بەشداریكردن لە پێنجەمین كۆنفرانسی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی ئەنجومەن و پەرلەمانەكانی عەرەبی كۆبووەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و پتەوكردنی ئامرازەكانی هاوكاری لە هەموو بوارەكاندا، هەروەها هاوكاری سێ قۆڵی نێوان عێراق، میسر و ئوردن بۆ بەدیهێنانی یەكگرتنی ئابووری كرا، ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان باس كرا.
    حەلبوسی جەختی لە پێویستی هەبوونی ڕۆڵی عەرەبی ڕوون كردەوە، هەروەها سەركردایەتی و وڵاتانی عەرەبی بە میسریشەوە لە هەموو ئاستەكاندا گەڕانەوەی سوریا بۆ دەوروبەرە عەرەبیەكەی پەسەند بكەن.
    لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی میسر ئاماژەی بەوەدا كە وڵاتەكەی پاڵپشتی لە هاریكاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەكات، هەروەها هەموو ئەو شتانەی كە بەشدارن لە گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و ئابووری لە عێراق و ستایشی ئەوەی ئێستا پێی گەیشتووە دوای چەندین ساڵ لە تەحەدای جۆراوجۆر.